Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:31

نێچیرڤان بارزانی: هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌يات ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له‌ دواى خۆى جێهێشت

کوردستان TV
100%

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.
نێچیرڤان بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌يات ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌يات، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێـت: هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌يات به‌ ده‌نگ و هونه‌ر و شاره‌زايى و به‌هره‌ى له‌ مه‌قامدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به‌ هونه‌رى كوردى كردووه‌ و ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ به‌رهه‌مى جوان و ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له‌ دواى خۆى جێهێشت. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.