ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، فەرمانێكی بۆ قەدەغەكردنی نمایشی سەربازی چەكدارانی سەرایا سەلام دەركرد.
سەدر لە نووسراوێكدا دەڵێت: لە پێناو پاراستنی ناوبانگ و خۆشەویستیتان بۆ عێراق و گەلەكەی، هەر نمایشێكی سەربازیی چەكداری قەدەغەیە.
دەشڵێت: هەر كەسێك سەرپێچی ئەو یاسایە و بڕیارەكە بكات، سزا دەدرێت.
هەروەها سەدر داوای لە تەحسین حەمیداوی ،بەرپرسی گشتی سەرایا سەلام كرد ،بڕیارەكە بڵاوبكاتەوە و بە زووترین كات ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
بزانە سەدر چ داوایەكی لە چەكدارانی سەرایا سەلام كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.