Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:03

مەسرور بارزانی: خوالێخۆشبوو شوكر خەیات ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو

هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە پرسەنامەیەكدا رایگەیاند، خوالێخۆشبوو شوكر خەیات، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
 ..دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەت 
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بە داخێكی زۆرەوە،  هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی كوردستان ، شوكر محەمەد قادر ناسراو بە شوكر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوكر خەیات، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت . 
مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
شایانی باسە شەوی رابردوو هونەرمەند شوكر خەیات لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆش تەرمەكەی لەشاری كەركوك بەخاكسپێردرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.