کەمێک پێش ئێستا؛ ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناو باخەکەی خۆی لە ڕانییە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کوژرا.
ئەمشەو هەینی 18ـی 08ـی 2023 نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناو باخەکەی خۆی لە ناوچەی قوڕەگۆ لە ڕانییە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، پۆلیسی ڕانییە دەستی بە لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆکاری کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی کردووە و ئێستا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانییە کراوە.
(کوردستان تیڤی) زانیویەتی، کە ئاسەواری فیشەک لەسەر سەری نیاز دەرگەڵەیی دەرکەوتووە، پزیشکی دادی ڕانییە توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.