دوای ئەوەی کوردستان تیڤی چەندین ڕاپۆرتی لەسەر کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە شاری کەرکووک دەکات، بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکووک بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکەی دووردەخرێتەوە و زبڵ و خاشاکە کۆبووەوەکانی شارەکە کۆدەکرێنەوە.
بەنگین ڕێکانی وەزیری شارەوانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی فەرەیدوون عادلی دا و لە شوێنی ئەو ئەندازیار ئەحمەد عومەر وەک بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی کەرکووک دەستنیشان کرا.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی کەرکووک دەستبەجێ بڕیاری زبڵ و خاشاک لە گەڕەکە کوردنیشانەکانی شاری کەرکووک هەڵبگیرێتەوە کە ساڵانێکە پشتگوێ خراوە.
گۆڕینی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانی کەرکووک لەدوای چەندین ڕاپۆرت و گەیاندنی دەنگی هاووڵاتییانی شارەکە دێت لەڕێگەی کوردستان تیڤییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.