به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه 42 سه‌ره مه‌نهۆڵیان دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شارۆچكه‌ی دەرەبەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرە مەنهۆڵ لە سنووری شارۆچكه‌كه تۆمار كرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە هه‌ڵسابوون به دزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاو و مۆلیدەی كارەبایی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تۆمه‌تباره‌كان بریتین له: (ب، ه، ك) بە ناسنامە عەرەبە، (ج، س، م) بە ناسنامە عەرەبه، (ش، ل، س) بە ناسنامە كورده، (ش، ل، س) بە ناسنامە كورده، (ع، ع، ر) بە ناسنامە كورده.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.