وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی كۆڕۆنا نوێیه‌كه كه به ئایریس (EG.5) ناسراوه، له عێراق تۆمار نه‌كراوه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ڤایرۆسی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا دیاری بكه‌ن و بیدۆزنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌یه و نوێترین زانیارییه‌كانمان سه‌باره‌ت به جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێ ده‌گات.
سه‌یف به‌در نه‌شی شارده‌وه كه نیشانه‌كانی جۆری گۆڕاوی ئایریس هه‌مان نیشانه‌ی گۆڕاوه‌كانی تری كۆڤید 19ی هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داواشی له هاووڵاتییان كرد به‌تایبه‌ت به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، به‌رده‌وام ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش به‌ستانی ماسك و شۆردنی ده‌ست به به‌رده‌وامی و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆڕۆنا درێژكراوه‌ی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2021 له ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه، نوێترین داتای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا له 51 وڵاتی جیهان بڵاو بۆته‌وه.
گرینگ‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستا جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای لێ بڵاو بووه‌ته‌وه بریتین له: بەریتانیا، چین، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوستڕالیا، سەنگافوره، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا.
پێشتر ماریا ڤان كێرخۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئاشكرای كردبوو كه له ئۆمیكڕۆن زووتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و رێژه‌ی كوشتنی مرۆڤی كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.