Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:44

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی لە بەغدا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە و جەختی کردەوە کە پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەمە  17ـی 08ـی 2023 لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران.

هەر لەم دیدارەدا د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت و غاز، یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و یاسای دادگەی فیدراڵی.

سەرۆک بارزانی لە گوتەیەکدا دووپاتی کردەوە کە ''ئێمە خاوەنی پرسێكی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەكانیشدا لە پڕۆسەی سیاسیدا هەمیشە پابەندین بە هەرسێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی .''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.