ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م پۆلیسی زاخۆ گه‌نجێكی ڕزگار كرد كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌وڵی خۆكوشتنی ده‌دا.
پۆلیسی زاخۆ ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و گه‌نجێك به‌ناوی (ح. م. ح) ته‌مه‌ن 22 ساڵ به مه‌به‌ستی خۆكوشتن چووبووه سه‌ر ستوونێكی به‌رزی ڕووناكی له گه‌ڕه‌كێكی سه‌نته‌ری زاخۆ.
ڕاشیگه‌یاند كه دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه كرد و توانیان له هه‌وڵی خۆ كوشتنه‌كه په‌شیمانی بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ستوونه‌كه بیهێننه خواره‌وه.
پۆلیسی زاخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه كێشه‌ی گه‌نجه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.