ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م گوله تۆپێك له گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی گونده‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه.
هاووڵاتییه‌كی گوندی گوهه‌رزێ به په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 8:30 گوله تۆپێك له‌نێو گونده‌كه‌یان له سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدی كه‌وته خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌نگی تۆپه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو بووه هۆكاری دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاووڵاتییانی گونده‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه گوله تۆپه‌كه نه‌بووه هۆكاری دروستبوونی قوربانی و له ده‌ره‌وه‌ی گوندی گوهه‌رزێ كه‌وتۆته خواره‌وه.
نه‌شی شارده‌وه كه خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان چه‌ند رۆژێكه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه سێیه‌م گوله تۆپه به‌ر گونده‌كه‌یان ده‌كه‌وێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا نازانن گوله تۆپه‌كه له‌لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه ئاراسته‌ی گونده‌كه‌یان كراوه.
ئامێدی / به‌شار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.