وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند.
قوتابییان ده‌توانن له ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه) ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای كرد كه ڕێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مساڵی قوتابییان له پۆلی 12ی ئاماده‌یی بریتییه له 45.89%.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قوتابییان هه‌ر ئه‌مشه‌و (كاتژمێر 9:00) ده‌توانن په‌ڕه‌ی سۆما (په‌ڕه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان) به دیجیتاڵی وه‌ربگرنه‌وه له ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه)، ئه‌گه‌ر قوتابی پرسیاری به هه‌ڵه وه‌ڵام دابێته‌وه ره‌نگی سوور كراوه و وه‌ڵامه ڕاسته‌كه‌شی بۆ دانراوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێش کۆتایی ئەم مانگە، داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.