Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:24

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ساڵی داهاتوو بچنه‌ حه‌ج.. ناونووسین ده‌ست پێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ناونووسین بۆ چوونه‌ حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌م شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.

شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه‌كی باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ناونووسینی حاجیان و رێكخستنه‌وه‌ی فۆرمی هاووڵاتییان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 1445 كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ 2024 زایینی.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ڕا و پێشنیازێك خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاووڵاتییان بتوانن به‌ كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.