Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:57

زانیاری له‌سه‌ر بارانبارینه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك داده‌به‌زن.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی زیادبوون و فراوانبوونی ھەوای شێدار لە بەرزاییەکانی 5 بۆ 9 هه‌زار مەتری ھەوا، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە ھەور و ھەندێ کاتیش دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ری دروستبوونی ھەورە بروسکە و بارینی بارانیش لە ھەندێ ناوچەدا بەشێوەی جیاجیا و بەرێژەیەکی دیاری نەکراو هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێرای با له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەكه‌شی باشووری رۆژئاوا ده‌بێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی هه‌ینی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

ھەولێر: 44 پلە

سلێمانی: 41 پلە

دھۆک: 43 پلە

ھەڵەبجە: 42 پلە

کەرکووک: 45 پلە

گەرمیان: 47 پلە

راپەرین: 42 پلە

سۆران: 41 پلە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.