Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:15

پێنج تۆمەتبار كه‌ كچێكیان ڕفاندبوو دەستگیركران

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە كچێكیان ڕفاندبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیار نەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوەو توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن كە كچێكیان ڕفاندبوو.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانیش، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه‌، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران:ژ،أ،أ لەدایكبووی 2004،ه،ی،ح لەدایكبووی 1999،ش،ع،م لەدایكبووی 2001،ر،ر،أ لەدایكبووی 2003،پ،ج،ح لەدایكبووی 2002،بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.