Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:31

قیرتاو كردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کە دەبێتە شادەماری بووژانەوەی ئابووری، بازرگانی و پیشەسازیی شارەکە، لە کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڵێنی تەواوکردنی درا؛ پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت و تێچووەکەی 400 ملیار دینارە، ئێستا دەست بە تێكەڵەكردن و قیرتاوکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامەکە کراوە و زیاتر لە 500 هەلی کاری ڕەخساندووە.
شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی  هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند ، " تا كەشوهەوا لەبار بێت، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە تێكەڵەڕێژی و قیرتاوكردن بەردەوام دەبێت".
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 34 کیلۆمەتر درێژە و 55%ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی 100 مەترە، بە تەواوبوونیشی، قەرەباڵغیی بەشێك لە شەقامەکانی شاری سلێمانی نامێنێت و هاتوچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.