دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر جهبهخانهیهكی چه‌ك له ناوه‌ڕاستی سووریا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش سێ سه‌رباز كوژران.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بۆ سه‌ر جهبهخانهیهكی پڕ له چه‌كی تایبه‌ت به حكوومه‌تی سووریا بوو له ناوچه‌ی ته‌دمور له سنووری پارێزگای حمس.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كه له هێرشه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕوانگه‌ی سووری نه‌شی شارده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕوو له زیادبوون بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستیان خراپ و مه‌ترسیداره.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌مه چواره‌م هێرشی چه‌كدارانی داعشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا، دوایین هێرشیش رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو بوو كه هێرشكرایه سه‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان سوپای سووریا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 33 سه‌رباز كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.