Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:56

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌گرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 77هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌‌.

ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەرێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی - سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سڵاو و رێزی برایانە، بە بۆنه‌ی (77) هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین".

ڕاشیگه‌یاند "ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به‌ دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕ دەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه‌، پێویستە به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هەر بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێمانوایە دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازییەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە".

ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتوو له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هەر لەو بۆنەیەدا جەخت دەكەینەوە لە  پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان، بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین".

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.