Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:18

خواردنی سیر چ سوودێك بەجەستەی مرۆڤ دەبەخشێ ؟

کوردستان TV
100%

سیر بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكاردێت بۆ بەرزكردنەوەی تامی خواردنەكان و چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشییەكان. هەروەها سیر هێزێكی خۆراكییە و پڕە لە ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی وەك ڤیتامین B6، مەنگەنیز، ڤیتامین C، سیلینیۆم، ڕیشاڵ و زۆر شتی تر.
بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی جاگرانی هیندی بڵاویكردووەتەوە، سیر ئاستی كۆلیسترۆڵ باشتر دەكات و سوود بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، بەرگری لەشیش بەرز دەكاتەوە و بۆرییەكانی خوێن لە جەستەدا ئارام دەكاتەوە، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.
تەندروستی دڵ..
بەگوێرەی ماڵپەڕی كلینیكی كلیڤلاند، خواردنی سیر كاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەكان هەیە. ئەو گۆگردەی لە سیردا هەیە خڕۆكە سورەكانی خوێن بۆ گازی هایدرۆجین سەلفاید دەگۆڕن ، بەمەش خوێنبەرەكان فراوانتر دەكات، ئەمەش وادەكات پەستانی خوێن ئاسانتر ڕێكبخرێت.
تایبەتمەندی دەرمانی هەیە ..
سیر گیایەكی چڕ و پڕە لە ماددە خۆراكییەكان و ژمارەیەكی سەرسوڕهێنەر لە ماددە خۆراكیەكان و دژە ئۆكسێنەرەكان بە یەك پارچە دەگەیەنێت. لە كاتی خواردنی سیری كاڵ یان كوڵاودا، لەش هەندێك ماددەی خۆراكی سەرەكی وەك ڤیتامینەكان، كانزاكان، مەنگەنیز، زینك، گۆگرد، ئاسن، پۆتاسیۆم، كالیسیۆم، سیلینیۆم، و چەند توخمێكی دیكە بەدەست دەهێنێت كە جەستەیەكی تەندروست بەرەوپێش دەبەن.
وزە زیاد دەكات .. 
چەندین توێژینەوە پشتگیری لەوە دەكەن كە كاتێك مرۆڤ بە ماندووییەوە لە خەو هەڵدەستێت یان كاتێك وزەی كەم دەبێتەوە، خواردنی سیر دەتوانێت دەستبەجێ ئاستی وزە بەرز بكاتەوە و مرۆڤ بەرهەمدارتر بكات. هەروەها سیر سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ماددە كیمیاییە ڕووەكییەكان كە ناسراوە بە دوورخستنەوەی نەخۆشی و بەرزكردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش.

دابەزاندنی كێش ..
سیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی كێش. كاتێك سیر بە سكی بەتاڵ دەخورێت، هەستكردن بە تێربوون بەرەوپێش دەبات و هەستكردن بە برسێتی كەمدەكاتەوە. دەتوانرێت سیر وەك ماددەیەكی كاریگەر و سەلامەت بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن هەژمار بكرێت كە ڕێگری دەكات لە زیادەڕۆیی لە خواردن.
باشتركردنی ئاستی كۆلیسترۆڵ ..
سیر دەوڵەمەندە بە ئەلیسین كە پێكهاتەیەكی چالاكە و ناسراوە بە دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا. خواردنی بەردەوامی سیر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ و بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.