Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:00

ئاستی ئاوی ژێر زەوی سنووری سلێمانی كەمیكردووە 

کوردستان TV
100%

ڕێژەی باران بارین و كەشوهەوا گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەرهاتووە، بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەوبارەیەوە عەباس عەلی ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی رایگەیاند: ڕێژەی باران بارین و كەشوهەوا گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەرهاتووە، بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا ئێستا ناوچەكانی كوردستان نەگەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی لە مەترسییدا بێت.
سەبارەت بەڕێژەی پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەراورد بە پار ساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕایگەیاند: ''نزیكەی سێ دەیەیە، هەموو دە ساڵێك جارێك تووشی وشكەساڵی توند دەبینەوە. پێداویستیمان بۆ ئاو زیاد دەكات، قەبارەی پاراوبوونەوەش لەبەرئەوەی وشكەساڵییە زۆر كەمدەبێتەوە. لەبەرئەوە پێداویستی زیاد دەكات و قەبارەی دەرهێنانەوە زیاد دەكات، بۆیە دابەزینی هەیە لەو بابەتەدا.
سەبارەت بە سوودی بەنداوەكان بۆ ئاوی ژێر زەوی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی باسی لەوە كرد كە بەنداوەكان لە شوێنی دیاری خۆیاندا دەبنە هۆی پاراوبوونەوە ئاوی ژێر زەوی و بەشێكی حەوزە لاوەكییەكە سوودی لێوەردەگرێت بۆ پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لەو سنوورە. لەبەرئەوە بەنداوەكان بوونیان زۆر باشە.
سەبارەت بە لێدانی بیر و كاریگەرییان لەسەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، باسی لەوە كرد كە بیرە یاساییەكان كێشە دروست ناكەن، چونكە بەپێی ڕێنماییەكان بیرەكە دیاری كراوە و لێدراوە، كە ئایا حەوزی ئاویەكە پاراوبووەتەوە یان نا، لەسەر ئەوە كاری لەسەر دەكرێت ئینجا لێدەدرێت.
گوتیشی: لە ساڵی 2016ەوە ئەم فەرمانگەیەمان بەرەو شێوازێكی زانستیی دەڕوات و لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەی كردومانە توانیومانە لەو ساڵەوە سەدا 60ی ئەنجامی بیرەكان سەركەوتوو بێت و تێچووی بیرەكان كەمتر بكەینەوە و ماوەی جێبەجێكردن كارەكان سەدا 40-50 كەم بكەینەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەر سێ سنوورەكەی سلێمانیدا (سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین) 11 هەزار بیری یاسایی هەیە كە لە ساڵی 1975ەوە بۆ كۆتایی 2022لێدراون و گوتی: بەڵام بە داخەوە لێدانی بیری نایاسایی كە لە دوای ساڵی 1995-1996ەوە حكوومەتی عێراق جەنگی ئیستنزافی ئاوی لەگەڵ كردین ئامێری بیرهەڵكەندی سووری لە ناوچەی ڕەبیعە و مووسڵەوە هێنایە مەخموور و كەركووك و لەوێشەوە بە سلێمانی و سەنگاودا بڵاوبووەوە. ئەم ئامێرانە وەك كوللە وان بۆ داخڵ و دان و دەتوانن بچنە هەموو شوێنێك و لەژێر چاودێریدا نین، تا ئێستا نزیكەی هەزار و 500 بۆ هەزار و 600 لەو ئامێرانە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئێستاش بە بەردەوامی ڕۆژانە كێشەمان بۆ دروست دەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.