Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:11

دادگە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی نەوتی عێراقی دا

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی نەوتی عێراقی دا.

ئەمشەو یەکشەممە 13ـی 08ـی 2023 دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دا، دەستبەسەر پارە و سامانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراقدا بگیرێت.

پێشووتر لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە  68 کەیسی گەندەڵیی لەسەر وەزیری پێشووی نەوت هەن و دۆسیەی گەندەڵیی گەورەن، هەروەها بەشێکیان دارایی و بەشێکیان کارگێڕین.

ئەوەشی خستبووەڕوو کە وەزیری پێشووی نەوت لەو کاتەوەی بووەتە وەزیر پاسپۆڕتی ژمارەیەک وڵاتی بەدەست هێناوە، ئەوەش لەبری کارئاسانیکردن بۆ کاری کۆمپانیاکانیان لێرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.