Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:27

زانیاری نوێ له‌سه‌ر گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ ئاشكرا كرا

سبه‌ی هەینی پلەكانی گەرما به‌رزده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی له‌سه‌ر گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ردوو هاوینی 2021 و 2022 گه‌رمتر بوو.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بە راوردکردن لەنێوان تێکرای پلەی گەرمی تۆمارکراوی دوو مانگی حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵ له‌گه‌ڵ تێکرای ھەردوو مانگەکە له‌ ساڵانی ڕابردوو (2021-2022) دەردەکەوێت کە پلەکانی گەرما لە ئەمساڵدا بەراورد بە ھاوینی دوو ساڵی ڕابردوو بەرێژەیەکی بەرچاو نزمتربووە لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان،

ڕاشیگه‌شیاند: ئه‌مه‌ سەرەرای ئەوەی لەم مانگەدا شەپۆلێکی بەتینی گەرما ناوچەکانمانی گرتەوە، بەڵام تەواوی وەرزەکەمان تەنیا ئەم شەپۆڵە گەرمایەی تێدا بەھێز بوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا چەندین شەپۆلی بەتینی گەرما ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەی دەگرتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە رۆژەکان پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا لە سەروو تێکڕایەکانی جێگیر دەبوو.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بیرمان ناچێت مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی مێژوویی ھەسارەی زه‌وی بووە، لەو کاتەی تۆمارەکان دەستی پێ کردووە بۆ یەکەمجار بوو تێکرای پلەی گەرمی بگاتە ١٧ پلەی سەدی.

ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەگەر کاریگەری ئەو شەپۆلە بەھێزانەی کە رووی کردە وڵاتانی باشووری ئەوروپا و بەشێکی ناوچەکانی نیوەگۆی باکور رووی بکردایە ناوچەکانی ئێمە، بەرێژەیەکی زۆر پلەی گەرمی بەرز دەبووه‌وه‌ کە تاڕادەی مەترسی دروست دەکرد لەسەر ژیانی ھاووڵاتییانی ناوچەکە و ھاوینەکەشمان دەچووە ریزبەندی گەرمترین ھاوینەکان، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئەمە لای ئێمە ڕووی نەدا و بەشێوەیەکی ئاسایی بەشێکی زۆری وەرزەکەمان تێپەراند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.