سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد مەعسووم کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ـی هاوژینی د.فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە د.فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.