Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:25

پەرلەمانتارێك وردەكارییەكانی دزینی 4.5 ملیار دۆلار ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

حسێن سەبری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرای كرد، ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ چاپكردنی پاسپۆرت و ڤیزەی ئەلیكترۆنی واژۆكردووە، زیاتر لە 4  ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت.
سەبری بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، كۆمپانیای سكای هۆڕایزۆن گرێبەستی بۆ ماوەی 20 ساڵ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ی عێراق لەسەر پڕۆژەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و ڤیزەی ئەلیكترۆنی كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا كە هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی لە ماوەی 20 ساڵدا سێ جار پاسپۆرتەكەی نوێ دەكاتەوە، لە كۆی 40 ملیۆن كەسیش ، ئەگەر گریمانە بكەیت 30 ملیۆن هاووڵاتی سێ جار پاسپۆرتەكانیان نوێ بكەنەوە، ئەوا بەهاكەی لەو بڕە پارەیەی كە كۆمپانیاكە وەریدەگرێت دەگاتە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، بەو پێیەی تێچووی نوێكردنەوەی هەر پاسپۆرتێك دەگاتە 50 دۆلار.
سەبری هۆشداریشیدا لەوەی بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەت و كۆمپانیاكەدا كراوە، لەكاتی نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكەدا، ئەو هاووڵاتییەی پارەی 25 هەزار دینار دەدات، كە دەچێتە وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە 50 دۆلار كە بۆ كۆمپانیای بەڵێندەر دەچێت.
سەبری دووپاتیشی كردەوە،داوامان لە وەزیری ناوخۆ كردووە لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ مەلەفی گرێبەستەكە.
هەروەها سەبری ئەنجامدانی گرێبەستی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و ڤیزەی چوونە ژوورەوەی ئەلیكترۆنیی، بە نایاسایی و پێچەوانەی یاسا زانی چونكە .بەپێی یاساكانی عێراق، پێویستە هەشت ساڵ جارێك پاسپۆرتی عێراقی نوێ بكرێتەوە.
هاوكات پێی وابوو كە ڕادەی "گەندەڵی گەورە" لە گرێبەستەكەدا دەگاتە ئەوەی كە ناوی لێ بنێین دزی سەدەی دووەم. 
دزینی سەدە "یەكەم "بە دیارنەمانی 3.7 ترلیۆن دیناری عێراقی (نزیكەی دوو ملیار و نیو دۆلار) لە سندوقەكانی ئەمیندارییەتی باج ئاشكرا كرا،بەڵام ئەمجارەیان باس لەدزینی سەدەی" دووەم" دەكرێت كە بڕەكەی زیاتر لە 4  ملیارو 500 ملیۆن دۆلارە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.