وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت.
ئهمڕۆ یهكشهم 13ی8ی2023، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردوه، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتمان ئاگاداردهكهینهوه، کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردوە، بەم مەرج و ڕێکارانەى خوارەوە:
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات، (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه، هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions/
له كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایگهیاندووه، هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.