Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:27

بزانە لە هەولێر و بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە13-8-2023 ، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا بەرزبووەوە، لە كاتێكدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێگیر بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا. لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخەكەی گەیشتە 152 هەزار و 250 دینار . 
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ ی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 500 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، بازاڕی بۆرسە سەقامگیری تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 500 دینار.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ فرۆشی كاشی بانكی ناوەندی عێراق كەمیكردووە و گەیشتووەتە 22 ملیۆن دۆلارو 710هەزار دۆلار.هەروەها بڕی فرۆشی حەواڵەش 184ملیۆن  دۆلار و974 هەزارو 288 دۆلار بووە. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.