سەركەوت كاڕەش ،گوتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرما كە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت تكایە ئەم ڕێنماییانە بە گرینگیەوە وەریگرن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك ...
1- ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشكی خۆر نەكەویت لە كاتەكانی نیوەڕۆ بەتایبەت منداڵ و بە تەمەنەكان .
2-ناوچە پیشەسازییەكان ئەوانەی كاری لەحیم و بڕینەوە و تۆرنە دەكەن، ووریا بن لە گەرمبوونی ئامێرەكان .
3- ئەوانەی كاری سبوغ و تەنەر و بەكارهێنانی بەنزین دەكەن، هەوڵبدەن لە كاتی نیوەڕۆ كارنەكەن بۆ سەلامەتی خۆیان .
4-ئەم كەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل جێمەهێلن ( چەرخ ، بۆن ، موعەتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانك ) .
5-لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زەرور نەبێت لە كاتەكانی نیوەڕۆ باش نییە بەتایبەت تەكسی و ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل نزمەكان .
6- تێكردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە كاتەكانی نیوەڕۆ هەڵەیە .
7- ئەو بارهەلگرانەی كاری گواستنەوەی بەنزین و گاز و غازی lpg دەكەن بەهیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ كار بكەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .
8- ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی ماڵان دەفرۆشن، باشترە لە دوای كاتژمێر یانزە كار نەكەن بۆ سەلامەتی گشتی .
9- بەنزینخانەكان بەگشتی دەبێت زۆر ووریا بن لە كاتی هێنانی بەنزین و بەتاڵكردنی بۆ خەزانەكان .
10- گیزەر و ئامێری كارەبای زیاد لە ماڵەكەت بكوژێنەوە .
11- هەوڵبدە لە كاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەكە بۆ دەرەوەی شار .
12- مەلەكردن لە زێ و ڕووبارەكان مەترسیدارە، تكایە مەلە نازانیت خۆت بە ئاو دامەدە و جەرگی دایك و باوكت مەسووتێنە .
13- فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەكەت لەوانەیە كارەسات بخولقێنێت .
14- مۆلیدەكانی گەڕەك ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەكان بن .
15 - لە هەر بارودۆخێكی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بكە، بۆ ئەوەی تیمەكان زوو بگەنە شوێنی مەبەست .
بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.