دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق 9 تۆمەتباری بە قاچاخبردنی دۆلار بە بڕەپارەیەکی زۆری دۆلار و دینارەوە دەستگیر دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی 08ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، بەمەبەستی پشتگیری لە دراوی نیشتمانی، دوای ئەوەی هێزەکانمان هەواڵی دروستیان پێگەیشت لەبارەی کۆمەڵێک کەس کە خاوەنی کۆمپانیا بوونە، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاووڵاتییانیان بەناوی جۆراوجۆرەوە ڕاکێشاوە و دواتر تێوەگڵێنراون لە گواستنەوەی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ دەرەوەی عێراق بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاشیگەیاند: هێزەکانی دەزگای هەواڵگری لە بەغدا توانیان 9 کەس دەستگیر بکەن بە بڕەپارەیەکی زۆر لە دۆلار و دینار.
لە ڕاگەیەنراوەکە دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە دانپێدانانی تۆمەتباران تۆمار کراوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.