Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:41

لە ئامێدی چەكدارانی پەكەكە تەقە لە خاڵیكی پشكنینی هێزی پێشمەرگە دەكەن

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای ئامێدی چەكدارانی پەكەكە تەقەیان لە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی پێشمەرگە كرد و لەلایەن پێشمەرگەوە وەڵامدرانەوە. 
سەرچاوەیەكی تایبەت بە پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند، رووداوەكە كاتژمێر هەشت و پازدە خولەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە روویداوە. دوای ئەوەی هێزێكی پێشمەرگە لە نزیك گەلی رەشاڤا سەر بە ناحیەی دێرەلوك بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان سەرقاڵی درووستكردنی خاڵێكی پشكنین بوون، لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە بە چەكی دۆشكە و بی كەی سی تەقەیان لێكراوە. لە بەرامبەردا هێزەكانی پێشمەرگەش وەڵامی تەقەكانی پەكەكەیان داوەتەوە.
 سەرچاوەكە گوتیشی :خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەر پێشمەرگە نەكەوتووە، و زیانەكانی پەكەكەش نەزانراوە. 
ئەمەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو لە هەمان شوێن‌ لەكاتی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی رێگە و بان مینێكی چێندراو بە حەفارەیەكدا تەقییەوە لە ئەنجامدا زیانی مادی لێكەوتەوە. بۆیە هاووڵاتانی سنوورەكە دوایان كرد لەو سنوورە هێزی زیاتری پێشمەرگە جێگیر بكرێت بۆ ئەوەی سەر و ماڵیان بپارێزرێت. 
هەروەها سەرچاوەكە راشیگەیاند: چەكدارانی پەكەكە جگە لەوەی بوونەتە هۆكاری بۆردومان و تۆپبارانكردنی ناوچەكە لەلایەن سوپای توركیا، دەشیانەوێت هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە جێگیر نەبێت لە كاتێكدا بەپێی یاسا تەنیا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی كوردستان دەتوانن ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.