Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

سبه‌ی فیلمی سینه‌مایی (ئه‌سپ) به‌ به‌رگێكی نوێ نمایش ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌شی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان  – كاروباری هونه‌ری ،به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای- هه‌ولێر فیلمی سینه‌مایی (ئه‌سپ) له‌ نوسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند "مه‌هدی ئومێد" به‌ به‌رگێكی نوێوه‌ له‌ژێر ناوی ( ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌ری  دوێنی به‌ سینه‌ما پێشبینمان كرد)، له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێته‌وه‌.
ئه‌م فیلمه‌، كه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێره‌، ساڵی 2003 سیناریۆكه‌ی نووسراوه‌ و كاری ده‌رهێنانیشی له‌ ساڵی 2005 ته‌واو بووه‌.
له‌سه‌ر فلیمه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێد رایگه‌یاند" نمایشكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی به‌ به‌رگێكی نێوه‌، كه‌ ته‌نكنیكی نوێی تێدا به‌كارهاتووه‌، به‌ پێویستمان زانی نماییشی بكه‌ینه‌وه‌".
 هه‌روه‌ها وتیشی "زۆر شتی پێشبینیكراو له‌ناو ئه‌و فیلمه‌دا باسكراوه‌، ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و پێشبینییه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ روویان داوه‌".
شایانی باسه‌ فیلمی سینه‌مایی (ئه‌سپ) سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 13.8.2023 له‌  كاتژمێر 6ـی ئێواره‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكانی ئیمپایه‌ر له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، نمایش ده‌كرێته‌وه‌.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.