هۆڵی زانکۆی جیهان بووە شوێن و سەکۆی ئەڵقەی بۆکسێنی پالهوانێتی بۆکسێنەرانی ئاستی تازەپێگەیشتووی یانهكانی عێراق .
ڕۆژی پێنجشەممە 10/8/2023 دەستکرا به ململانێی و پاڵاوتنەکانی ئەم پاڵەوانێتیە بهبهشداری 40 یانه و 176 بۆکسێنەر له نێوانیاندا سێ یانەی کوردستان (برووسک و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و کەرکوك) بڕیاریشە پێشبڕکێیەکانی ئەم پاڵەوانێتیە چوار ڕۆژ بخایەنێت بەواتای ئێوارەی ڕۆژی دووشەممه 14/8/2023 پێشبڕکێیەکان به کۆتا بێت .
له رۆژی یهكهمی بهرێوهچوونی پاڵهوانێتییهكهدا ململانێکاران بەدەست و بازووی بۆکسێنەرانه بەگڕووتینێکی بەهێزەوە چوونه نێو ئەڵقەی یاریکردن و 33 یاریی ئەنجامدرا .
بۆ ئەم مەبەستە کامەران سلێمان مەولود سکرتێری فیدڕاسیۆنی یاریی بۆکسێنی کوردستان له لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد ، کەوا لەبەر چەند هۆکارێک لەوانه نەبوونی دارایی پێوویست جگە لەم سێ یانەی کوردستانی ، بهداخهوه زۆربەی یانەکانی دیكه وەک باسمان کرد بەهۆکاری دارایی ئەوە نەیانتوانی بۆکسێنەرەکانیان بێنه سەر سەکۆ و ئەڵقەی ململانێکانی ئەم پاڵەوانێتیە و بەشداری تێدا بکەن.
لەدرێژەی ئاخاوتنەکەیدا سكرتێری یاریی بۆکسێنی كوردستان گووتی : ئەم پێشبڕکێیە وەک دەستپێکێکی گرینگ دەزانم بۆ ئەوەی بۆکسێنەرانمان ئاستیان بەبەرزی بەرچاو بخرێن و زیاتر بایەخ وپەرە به ئاستی خۆیان بدەن .
دواجاریش دەڵێ: بۆ بەرچاو ڕوونی جەماوەر ڕۆژی کۆتایی پاڵەوانێتیەکه پێمانوایە ململانێکان بەهێزتر بن بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوە و بەرزکردنەوەی نازناوەکە و لەملکردنی ملوانەکەی سەرکەوتن.
بەبەشداری سێ یانەی کوردستان ململانێکانی پێشبڕکێی یانەکانی تازەپێگەیشتووانی عێڕاق له هەولێر دەستی پێکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.