Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

تۆمەتبارێک پارەی سندووقی خێری شەش مزگەوتی دزیبوو و دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاندووە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی زەڕایەنەوە کە پارەی لە سندووقی خێری شەش مزگەوت دزیبوو.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنووری قەزای شارەزوور کە سندووقی خێری مزگەوتەکانیان بردراوە و پارەکەی دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار (ج. م. ع) لەدایکبووی 2003 بە ڕەگەزنامە عەرەب، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە شەش مزگەوتی سنوورەکە دزی کردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.