Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە دهۆک دووکانی هاوڕێیەکی سووتاند لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ کەسێک لە سەنتەری پارێزگای دهۆک هەڵدەکوتێتەسەر دووکانی هاوڕێیەکی، گڕ لە دووکانە بەردەدات و ڕادەکات، پۆلیسی بە ماوەیەکی کەم تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 کەسێک لە سەنتەری پارێزگای دهۆک دووکانێکی سووتاند و ڕایکرد، پۆلیسی دهۆک ڕاگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوای ڕاکردنی ئەو تۆمەتبارەی دووکانی هاوڕێکەی سووتاند، لەلایەن پۆلیسی بنکەی نەورۆز دەست بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرا و توانرا تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ئێستا تۆمەتبار ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامن.

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتبار لەو دووکانەی سووتاندوویەتی کاری کردووە، دواتر لەگەڵ خاوەنەکەی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دروست بووە و ئەمەش وایکردووە هەڵبکوتێتەسەر دووکانەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.