Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:28

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی قەزای پێنجوێن دەدات

کوردستان TV
100%

لە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

کاتژمێر 15:30ـی ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 درۆنێک لە سنووری قەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، دژەتیرۆری کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج و بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەی چەکدارانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج کە بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.