Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:27

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەکات

کوردستان TV
100%

بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری پەروەردە لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرد.

د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتمان بە قوتابییە یەکەمەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی) خوێندنی کوردی لە کەرکووک گەیاند.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش داوە کە پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین، بەهیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابییانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.