Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

لینکێکی دیکەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دانرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەهۆی زۆری لۆد، سیستەمی سەرەکیی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان گواستووەتەوە بۆ ئەم لینکە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بۆئاگاداری هاووڵاتییان، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکەن:-

https://kamdaramet.com/

https://residential.emocah.com/

ڕاشیگەیاند: لەبەر هەندێکی هۆکاری سەلامەتی و هۆکاری زۆری لۆد سیستەمی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ئەم لینکە:-

https://kamdaramet.com/

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 08ـی 08ـی 2023 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەکە دانا عەبدولکەریم گوتی: لە ئەمڕۆوە (ڕۆژی سێشەممە) پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە داواکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت و ئەو کەسانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بڵاو دەکرێنەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە؛ كە فۆرمەكە بەشێوەیەکی زانستی داڕێژراوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان.

گوتیشی: پێشکەشکردنی داواکاری تاوەکو رۆژی 01ـی 12ـی 2023 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە بەپێی یاسای نیشتەجێبون خاڵبەندی دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی داواکاریان پێشکەش کردووە، دواتر لەلای لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەت وردبینی بۆ دەکرێت و پاشان ئاراستەی ئەو لیژنانە دەکرێت، کە لەچوارچێوەی یەکە کارگێڕییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن، واتە لە ھەر سنوورێک یەکەیەکی کارگێڕی هەبوو، لەو سنورە لیژنەیەک پێک دەهێنرێت بۆ پەسەندکردنی خاڵبەندییەکە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەش دا کە "ژمارەی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروست  کراون و 9 هەزار و چوار یەکەیە، لەو یەكانە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیان تەواو نەکراون، پرۆسەی دابەشکردنەکەش لەڕێی ئەو فۆرمەوە دەستپێدەکات، شێوازی قستەكەشی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بە 25 ساڵ و قیستی مانگانە دەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.