Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:43

کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەمساڵە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ بە گەرمترین ڕۆژی ئەمساڵ دادەنرێ و لە هەندێ ناوچە پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 53 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 11ـی 08ـی 2023 بە گەرمترین ڕۆژی ئەمساڵ دادەنرێ تاوەکو ئێستا، بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان، هەولێر، کەرکووک و دەوروبەری ئەو ناوچانە.

بەپێی نەخشەی بەشی پێشبینی کەشناسی ئەمڕۆ زۆرترین پلەی گەرما لە خانەقین تۆمار کراوە، کە پلەکانی گەرما گەیشتووەتە 53 پلەی سیلیزی، هەروەها لەدوای ئەو کەرکووک 51 پلە، لە دووزخورماتوو، مەیدان و خەبات گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی، لە کەلار و شەمامک 49 پلەی سیلیزی و لە هەولێر و دەربەندیخانیش گەیشتووەتە 48 پلەی سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.