Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:42

نێچيرڤان بارزانى به‌ته‌له‌فۆن سه‌ره‌خۆشى له‌ د. فوئاد مه‌عسووم كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق كرد به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكى پێشووترى عيراقى فيدراڵى، بۆ كۆچى دواييى خاتوو ڕووناك عه‌بدولواحيدى هاوسه‌رى، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵدا ده‌ربڕى.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ د. فوئاد مه‌عسووم سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌ خه‌مياندا، ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.