Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:46

له‌ پێنجوێن هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی پێوه‌دانی هه‌نگ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌ كاتی گه‌ڕان به‌دوای هه‌نگویندا، چه‌ند هه‌نگێك پێوه‌ ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدان له‌ پێنجوێن بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 12 تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە شاخێکدا لە پشتی گوندی گۆخڵانی شاره‌دێی گەرمکی شارۆچكه‌ی پێنجوێن خەریکی هەنگ بوونه‌ و بۆ هەنگوین گەڕاون، هاووڵاتییه‌كه‌ بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوە و زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەکان، گیانی لەدەستداوە..

نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ کارمەندانی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان کاری پێویستیان بۆ هاووڵاتییه‌كه‌ کردووە و ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی کراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دووپشک و مار هاتوونه‌ته‌ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و کاری پێویستیان بۆ کراوە.

داواشی لە هەنگەوان و جوتیار و شاخەوانه‌كان كرد بە وریاییه‌وه‌ مامەڵە بکەن و لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی پێوەدانیشدا بە زوویی نه‌خۆشه‌كه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ نزیکترین نەخۆشخانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.