به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شوهه‌وا وه‌ك رۆژانی ڕابردوو گه‌رم ده‌بێت، به‌ڵام سبه‌ی كه‌مێك فێنكتر ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیه، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە له تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک و کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا، هه‌روه‌ها پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ڕاشیگه‌یاند كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 45 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.