شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه به‌تینه‌ی كه ئێستا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرۆته‌وه ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م گه‌رمایه‌ی ئێستا نموونه‌ی نییه و بۆ ئه‌مساڵ جارێكی تر گه‌رمای له‌مشێوه‌یه دووباره نابێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری شەپۆلێکی گەرمای به‌تیندایه کە بەراورد بە ماوەکانی رابردووی وەرزەکە لەم شەپۆلەدا پلەی گەرمی بەرێژەیەکی زیاتر رووی لەبەرزبوونەوە کردووه.
ڕاشیگه‌یاند: کاریگەرییەکانی ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمایه تا 14ی مانگ بە جێگیری دەمێنێتەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ناکەن گەرمایەکی لەمشێوەیە لە داھاتوودا ناوچەکه بگرێتەوە و ئەمە یەکەم و کۆتا گەرمای بەتینی ئەمساڵ دەبێت .
سەبارەت بە دووباره دابەزینی پلەکانی گەرما، ئاراس جه‌بار گوتی: لە 14 و 15ی ئەم مانگە واتا ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم گەرمایە کەمببێتەوە بەرێژەی 1 بۆ 2 پلەی سەدی، به‌مه‌ش پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان نزمبوونەوە بەخۆیەوە ده‌بینێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه، ئەگەر گۆڕانکاری روو نەدات، ئه‌وا لە دوای 22ی مانگ پلەی گەرمی بەرێژەیەکی زیاتر نزم دەبێتەوە و كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و فێنك بوونه‌وه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.