ماوه‌یه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و جیهان جۆرێكی نوێی په‌تای كۆڕۆنا به‌ناوی (ئایریس) بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆڕۆنا ده‌دات.
جۆره نوێیه‌كه كۆڕۆنا تا ئێستا له 51 وڵاتی جیهان به‌تایبه‌تیش له به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، چین، ژاپۆن، كۆریای باشوور و فڕه‌نسا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی نوێترین داتاش ده‌ركه‌وتووه 17%ی تووشبووانی ئێستای كۆڕۆنا له جۆره نوێیه‌كه‌ن واته له هه‌ر 6 كه‌س یه‌كێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌یه.
سه‌باره‌ت به ڤایرۆسه نوێیه‌كه، ماریا ڤان كیركۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: ڤایرۆسی گۆڕاوی ئایریس توانایه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ری له بڵاوبوونه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك جۆره‌كانی تری كۆڕۆنا مه‌ترسیدار و بكوژ نییه.
گوتیشی: ڤایرۆسه نوێیه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئاسانی خۆی له به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤ بدزێته‌وه و له‌نێو له‌شدا ته‌شه‌نه بكات.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڤایرۆسی نوێی ئایریس له زۆرێك له وڵاتان بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی به‌تایبه‌تیش له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كه رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی نوێ و تووشبووی تازه له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌خه‌وێنرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.