ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له دوو كاتی جیاوازدا، دووجار گوند و ناوچه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدییان بۆردومان كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: بۆردومانه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامدرا، جاری یه‌كه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كان زنجیره چیاكانی مه‌تینا له نزیك گونده‌كانی ناوچه‌ی نهێلی بۆردومان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ جاری دووه‌م گوندی گێرگاشێ له سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدیان بۆردومان كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاتوچۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی دێره‌لووك و ئامێدی به‌رده‌وامی هه‌بوو و به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو بۆردومانه‌كه‌دا زیانی گیانی بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی بۆ گوندنشینان كه‌وتۆته‌وه.
ئامێدی / به‌شار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.