ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی‌کردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئاماژە بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا درا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی کونسولی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه کونسولی گشتیی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.