ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە كرد كەناویان لە تیروپشكی حەج دەرچووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند : سامی مەسعوودی، سەرۆكی دەستەكە، داوایكردووە بۆ وەرزی حەجی داهاتوو ساڵی 1445ی كۆچی، ئامادەكاری زووتر بكرێت.
هەروەها سەرۆكی دەستەكە، داوای لە براوەكانی تیروپشكی حەج كرد بۆ هەموو ئەو ساڵانەی كە ماونەتەوە ،سەردانی فەرمانگەكانی دەستەكە لە بەغدا و پارێزگاكانی عێراق بكەن، بە مەبەستی تەواوكردن و نوێكردنەوەی داتاكانیان.
حەج و عومرەی عێراق داوایەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كەناویان لە تیروپشكی حەج دەرچووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.