Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:53

کۆمپانیاکانی ژاپۆن بۆ کەرتی کارەبا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م10ی8ی2023،وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و باسیان لە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا کرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو، لەم ڕووەوە باسیان لە هەردوو کۆمپانیای متسیوبیشی و تۆشیبا کرد کە بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە کەرتی کارەبا وەبەرهێنان دەکەن و، لە وزەی خاوێن لەوانە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  کونسوڵی ژاپۆن ئامادەیی بانکەکانی وڵاتەکەی بۆ پارەدارکردنی پرۆژەکانی کارەبای هەرێم و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لەلان کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی پیشاندا.
له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاندووه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە قەرزەکانی ژاپۆن بۆ عێراق، وەزیری کارەبا بە بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی، جەختی لەسەر گرنگی و پێویستیی دادپەروەرانە بوونی پشکی هەرێمی کوردستان لەم قەرزانە کردەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.