بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردوو كیانی بەسەختی برینداركرد.
بنكەی پۆلیسی عرووبە بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك نزیك شەقامی حەولێكە، خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردوو كیانی بەسەختی برینداركرد.
بەپێ زانیارییەكان زاواكە ناوی (سامی شكور مەحمود)ە و تەمەنی 39 ساڵە و بووكەكەش ناوی (عەزرا مونهل نەجم)ە و تەمەنی 24 ساڵە.
دوای رووداوەكەش گەێینراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی و باری تەندروستی هەردووكیان ناجێگیرە، زاواكە فیشەك بەر سینگی كەوتووە و بووكەكەش بەر سەری كەوتووە.
خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.