سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی موسا عهبدوڵڵا سلێمان، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان دەکات.
دهقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی موسا عهبدوڵڵا سلێمان:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی موسا عهبدوڵڵا سلێمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمهرگهی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان (موسا عهبدوڵڵا سلێمان) ناسراو به(موسا ههرگوندی)مان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانهواده و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو موسا عەبدوڵڵا سلێمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو موسا عهبدوڵڵا سلێمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
10ی ئابی 2023
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی موسا عهبدوڵڵا سلێمان دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.