Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:58

عێراق لە ماوەی پێنج مانگدا زیاتر لە 55 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریكا كردووە

کوردستان TV
100%

ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریكا، ئەمِرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی پێنج مانگی ساڵی 2023دا زیاتر لە 55 ملیۆن بەرمیل بووە.
بەگوێرەی خشتەیەك دەركەوتووە، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق و بەرهەمەكانی بۆ ئەمەریكا لە ماوەی پێنج مانگی ساڵی 2023 و دەستپێكردنی لە مانگی یەك، شوبات، ئازار، نیسان و ئایارەوە، 55 ملیۆن و 407 هەزار بەرمیل بووە، كە بە ڕێژەی %30.5 بەرزبووەتەوە 
لە خشتەكەدا دەردەكەوێت كە بەرزترین ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمریكا لە ماوەی پێنج مانگی ساڵی 2023دا لە مانگی شوباتدا بووە كە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل بووە، كەمترین ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی ئایار بووە كە 9 ملیۆن و 409 هەزار بەرمیل بووە بەرمیل.
عێراق نزیكەی 10%ی هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ئەمریكا هەناردە دەكات، عێراقیش لە دە وڵاتی سەرەكی هەناردەكاری بۆ ئەمریكا دادەنرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.