Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:46

دژەتیرۆری کوردستان زانیاریی لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە دوو هێرشی جیای درۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە و چەکدارێکی دیکە کوژران، ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 08ـی 2023 دژەتیرۆری کوردستان زانیاریی لەبارەی دوو هێرشەکەی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک کوژران و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون.

سەبارەت بە هێرشی یەکەم باسی لەوە کرد کە کاتژمێر 13:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەنزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

لەبارەی هێرشی دووەمیشیان کە بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە کاتژمێر 15:30ـی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجام دراوە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لەنزیک گوندی قەڵاتی ناحییەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێکی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.