Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:43

بڕیار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل درا

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆی نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بڕیار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل درا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پارێزگاری شه‌رناخ له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیلی له‌ ئیداره‌ی زاخۆ كرد و له‌لایه‌ن حه‌مید عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌‌ پێشوازی لێ كرا.

دواتر له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كاركردنی زیاتر بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له‌ ده‌ر‌وازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل درا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو ئاسانكاری و خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ گه‌شتیاران له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش بڕیار له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانی بازرگانی و كه‌مكردنی رۆتین و گیروگرفته‌كانی هاتن و چوون له‌ ده‌روازه‌كه درا‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌شتیاران و بازرگانان گله‌یی مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و قه‌ره‌باڵغی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كرد به‌هۆی زۆری رۆتین و سستی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.